
ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/10/19 بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە بەڕێز گلێن مایڵز، باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری، کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە پهيوهندييهكانى هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئوسترالیا کرا، کە تیایدا گرنگیی بەردەوامی و فراوانکردنی پەیوەندییەکان لە هەموو بوارەکاندا، دووپات کرایەوە. هەروەها دۆسیەی چاکسازی و یەکخستنەوەی پێشمەرگە و پرۆسەی چاوەڕوانکراوی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، تاوتوێ کران.
سەبارەت بە کێشە و گیروگرفتەکانی هەولێر ـ بەغدا کە تەوەرێکی دیکەی نێو کۆبوونەوەکە بوو، جەخت لە بەردەوامبوونی گفتوگۆ و دانوستاندنەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان بەپێی دەستوور، کرایەوە.
سەبارەت بە ڕەوشی ناوخۆ و پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت، هەردوولا لەپێناو سەرخستنی پرۆسەکەدا، بە بایەخەوە لە پێویستیی یەکڕیزیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانیان ڕوانی.

