
ئهمڕۆ دووشهممه 2025/5/26 بهڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازیی له بهڕێز هيتۆشی ئيشيزوکا، بهرپرسى نوێى نووسينگهى كونسوڵگهريى ژاپۆن له ههولێر، كرد.
لە دیدارەکەدا، بەڕێز جێگری سەرۆک وێڕای بەخێرهێنان، پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لە بەڕێز هيتۆشی ئيشيزوکا، وەک بهرپرسی نوێى نووسينگهى كونسوڵگهريى ژاپۆن له ههولێر كرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست، هەروەها ئامادەیی هەموو پشتیوانی و هاوکاریکردنێکی بۆ سەرخستنی کارەکانی، نیشان دا.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، بەڕێز جێگری سەرۆک هیوای خواست کە هەرێمی کوردستان سوود لە ئەزموونی پێشکەوتووی وڵاتی ژاپۆن وەربگرێت، بە تایبەتی لە بوارەکانی ئابووری، پیشەسازی، پەروەردە و فێرکردن و تەکنەلۆژیای سەردەمدا.
لای خۆیەوە بەڕێز ئيشيزوکا، جەختی لە بەردەوامیی پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی هاریکاریی هاوبەشی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا، کردەوە.

