
ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/8/13 بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی له خاتوو گويندهلن گرين، كونسوڵی گشتيی نوێی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان و بهڕێز ستیف بيتنهر، كونسوڵی گشتيی پێشوو، كرد.
لە دیدارەکەدا بەڕێز جێگری سەرۆک، پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لە خاتوو گرین، كونسوڵی گشتيی نوێی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان کرد و وێڕای دەربڕینی هەموو پشتیوانی و هاریکارییەک بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی، هیوای سەرکەوتنی لە کارەکانیدا بۆ خواست.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، بەڕێز جێگری سەرۆک سوپاس و ستایشی کارەکانی بەڕێز بيتنهری کرد، کە لە ماوەی ڕابردوودا وەک کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان، ڕۆڵی گرنگی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا، گێڕاوە.
لای خۆیەوە بهڕێز ستیف بيتنهر، سوپاسی پاڵپشتی و هاریكاریی لایهنه پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی له سەرخستنی كار و ئەرکەکانی لە ماوەی ڕابردوودا كرد و جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا، کردەوە.

