
بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرە و هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان بە سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، پیرۆزبایییەکی گەرم ئاراستەی بەڕێزتان و تەواوی سەرکردایەتیی نوێ و ئەندام و لایەنگرانی کۆمەڵی دادگەری دەکەم، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
ڕۆڵی بەڕێزتان و کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە پاراستنی دەستکەوتەکان و بەرەوپێشچوونی پرۆسەی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەرز دەنرخێنم، هیواخوازم لەژێر دروشمی یەکڕیزی و پێکەوەیی هەنگاو بنێین بۆ بەدیهێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2025/7/20