Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک پیرۆزبایی لە مەسیحییەکان دەکات

2025-12-24T15:39:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لەسەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برا مەسیحییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان بە گشتی دەکەم، هیوادارم ئەم جەژنە بە خۆشی و شادی بەسەر ببەن.

لەم بۆنەیەدا، جەخت لە گیانی برایەتی) و قووڵبوونەوەی پێکەوەژیانی گشت پێکهاتەکان دەکەینەوە؛ لەگەڵ ئەوەشدا بە درێژاییی مێژووی ناوچەکە، هەرێمی کوردستان هەمیشە مەڵبەندێک بووە بۆ ژیانی پێکەوەیی و یەکتر قبووڵکردنی سەرجەم ئایین و ئایینزاکان.

دووبارە ئەم جەژنەتان لێ پیرۆز دەکەم، هیوادارم لە کەشێکی ئارام و بە دڵخۆشی ئەم جەژنە بەسەر ببەن.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2025/12/24