Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک سەردانی کەسوکاری دوو شەهیدەکەی ناوچەی قەرەداغی کرد

2024-08-29T19:49:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024/8/29، بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەردانی هەردوو بنەماڵەی شەهید شەماڵ مەحموود ڕۆستەم و شەهید هونەر تالب ئەحمەدی کرد، کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە ناوچەی قەرەداغ لە کاتی بەجێهێنانی ئەرکدا، لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکدا لەگەڵ گرووپێک لە تیرۆریستانی داعش، شەهید بوون.

لە سەردانەکەیدا بەڕێز جێگری سەرۆک، بە ناوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدەکان کرد و بە ڕێزەوە لە قوربانیدانی ڕۆڵەکانیان بە گیان و ژیانی خۆیان لە پێناو ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستاندا، دوا.

لای خۆیانەوە بنەماڵەی شەهیدان، سوپاس و پێزانینیان ئاراستەی بەڕێز جێگری سەرۆک و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کرد بۆ بەسەرکردنەوەیان.