2024-09-11T08:52:00.000000Z
ئەمڕۆ چوارشەممە 2024/9/11, بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی ماڵئاوایی لێ کردن، پێشوازیی لە کۆلۆنێل لارس پێرسیکۆڤیسکی، فەرماندەی سەربازیی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، کرد.
لە دیدارەکەدا، بهڕێز جێگری سەرۆک ستایشی کارەکانی کۆلۆنێل پێرسیکۆڤیسکی کرد لە ماوەی ڕابردوودا و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی نوێیدا بۆ خواست، هەروەها بە بایەخەوە لە ڕۆڵی هێزەکانی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، دوا.
لای خۆیەوە کۆلۆنێل لارس پێرسیکۆڤیسکی، سوپاسی پشتیوانی و هەماهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی كرد و بەردەوامیی پاڵپشتی و هاریکاریی سەربازیی هێزەکانیانی بۆ پێشمەرگە، دووپات کردەوە.