Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سه‌رۆک ماڵئاواییی لە کۆلۆنێل واڵتەر کرد

2024-09-09T13:00:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ دووشەممە 2024/9/9، بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی ماڵئاوایی لێ کردن، پێشوازیی لە کۆلۆنێل واڵتەر فەرماندەی سەربازیی هێزەکانی هۆڵەندا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، کرد.

لە دیدارەکەدا، به‌ڕێز جێگری سەرۆک ستایشی کارەکانی کۆلۆنێل واڵتەری کرد لە ماوەی ڕابردوودا و بە بایەخەوە لە ئەرکی هێزەکانی هۆڵەندا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، دوا.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، بەڕێز جێگری سەرۆک باسی لە گرنگیی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە سەقامگیریی ناوچەکەدا کرد و بەردەوامیی هاریکاریی هاوبەشی نێوان هەردوولای، دووپات کردەوە.

لای خۆیەوە کۆلۆنێل واڵتەر سوپاسی پشتیوانی و هەماهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی كرد و هەنگاوەکانی پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی، بە گرنگ لەقەڵەم دا.