2024-09-26T13:58:00.000000Z
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024/9/26 بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە کۆلۆنێل یان سکۆیەر ڕاوێژکاری سەربازیی هۆڵەندی لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، کرد.
لە دیدارەکەدا بهڕێز جێگری سەرۆک، وێڕای پیرۆزباییکردن لە دەستبەکاربوونی کۆلۆنێل سکۆیەر وەکو ڕاوێژکاری نوێی سەربازیی هۆڵەندی بۆ پرۆسەی چاکسازیی پێشمەرگە لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، پشتیوانیی خۆیی بۆ سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا، نیشاندا.
لای خۆیەوە کۆلۆنێل یان سکۆیەر دووپاتی کردەوە، کە هێزەکانیان لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، لە پاڵپشتی و هاریکارییە سەربازییەکانیان بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبن. سەبارەت بە پرۆسەی چاکسازیی و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەیش، بە پرۆسەیەکی گرنگی لەقەڵەم دا.