Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سه‌رۆک پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا کرد

2024-09-09T11:12:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ دووشەممە 2024/9/9، بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی، پێشوازیی لە به‌ڕێز کلاوس شترایشەر کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا، به‌ڕێز جێگری سەرۆک سوپاس و پێزانینی ئاراستەی بەڕێز شترایشەر کرد کە لەماوەی ڕابردوودا، ڕۆڵی گرنگی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتەکەیدا گێڕاوە و هیوای سەرکەوتنی لە کار و ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.

لای خۆیەوە بەڕێز كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا، سوپاسی هەماهەنگی و پشتیوانیی دەزگا پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی بۆ كار و چالاكییەكانی لە ماوەی كاركردنیدا كرد و جەختی لە پەرەپێدان و بەردەوامبوونی پەیوەندیی وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا، کردەوە.