
ئەمڕۆ سێشەممە 2025/10/21 لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی سەربازی و ئەمنی لەنێوان هەرێمی کوردستان و شاندێکی باڵای سەرکردایەتیی سوپای عێراق، بەڕێوە چوو.
لایەنی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا کە بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوان سەرۆکایەتیی دەکرد، لە بەڕێزان فەریقی ڕوکن عیسا عوزێر سوپاسالاری پێشمەرگە، هەروەها نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی هێزی پێشمەرگە پێکهاتبوو. شاندی سەرکردایەتیی سوپای عێراقیش، پێکهاتبوو لە بهڕێز فهريقى يهكهمى ڕوكن عهبدولئهمير ڕهشيد يارهڵڵا، سوپاسالارى عێراق و ژمارهيهك له پلهدارانى باڵاى سهربازى و ئهمنیی عێراق.
لە گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکەدا، بەڕێز سەرۆکی دیوان جەختی لە گرنگیی بەردەوامی و فراوانکردنی هاریکاری و هەماهەنگیی هاوبەش لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەپێناو پاراستنی ئەمنییەت و سەقامگیری وڵاتدا، کردەوە.
لای خۆیەوە بەڕێز سوپاسالاری عێراق، وێڕای دەربڕینی خواست و خۆشحاڵیی بە پەیوەندی و هاریکاریی هاوبەشی نێوان هەردوولا، ئامادەییی وەزارەتی بەرگری و سەرکردایەتیی سوپای عێراقی بۆ پشتیوانیکردنی پێشمەرگە دووپاتکردەوە.
پاراستنی ئاسايشی سنوور و ئاسمانی عێراق، دۆخى دهروازه سنوورييهكان، تهوهرێكى ديكهى گفتوگۆکانی كۆبوونهوه هاوبەشەکە بوو.

