Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆكى نووسينگه‌ى سه‌رۆك پێشوازى لە باڵيۆزى نه‌مسا كرد‌

2024-08-04T13:32:21.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2024/8/4 به‌ڕێز نوورى عوسمان، سه‌رۆكى نووسينگه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێز ئه‌ندريا ناسى، باڵيۆزى نه‌مسا له‌ عێراق كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسيان له‌ چۆنيه‌تيى بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى نه‌مسا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كرد و له‌مباره‌يه‌وه‌ تيشكيان خسته‌ بيرۆكه‌ى كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رێكى كولتووريى نه‌مسايى له‌ هه‌ولێر‌.