
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2022/1/31 به ده‌ستپێشخه‌رييه‌كى جه‌نابى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى، شاندێكى باڵاى سياسى كه له به‌ڕێزان نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جێگرى سه‌رۆكى پارتى، محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عيراق و خه‌ميس ئه‌لخه‌نجه‌ر سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ئه‌لسياده پێكهاتبوو، سه‌ردانى نهجهفيان كرد و له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌يد موقته‌دا ئه‌لسه‌در، ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌كه‌دا دۆخى سياسيى وڵات و هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى داهاتووى پرۆسه‌ى سياسى و كێشه و گرفته‌كانى به‌رده‌مى تاوتوێ كران و بيروڕايان ده‌باره‌ى ته‌حه‌دييه‌كان و قۆناغه‌كانى داهاتوو گۆڕييهوه.
هه‌روه‌ها جه‌ختيان له گرنگى و پێويستيى به‌رده‌واميى ديالۆگى نێوان لايه‌نه‌كان و پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى سياسى له وڵات و هاتنه‌كايه‌ى حكوومه‌تێك كه بتوانێت ڕووبه‌ڕووى كێشه و ته‌حه‌دييه‌كان ببێته‌وه و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى داواكارييه‌كانى هاووڵاتيان له خزمه‌تگوزارى و ژيانێكى باشتر بێت، كرده‌وه.
دواى كۆبوونه‌كه به‌ڕێزان نێچيرڤان بارزانى، محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى و خه‌ميس ئه‌لخه‌نجه‌ر مه‌زارگه‌ى ئيمامى عهلييان له نه‌جه‌ف به‌سه‌ركرده‌وه.









