دوێنێ پێنجشه‌ممه ٢٠٢٦/٣/٢٦ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی هاوبەشی لە نووسينگه‌ى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا و کونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان پێگەیشت.
تيایدا هاوخەمیی قووڵی خۆیان بۆ ئه‌و هێرشە مووشەکییە ده‌ربڕيوه كه به‌ره‌به‌يانى سێشەممە ٢٠٢٦/٣/٢٤ كرايه سه‌ر ناوچەی سۆران و له ئه‌نجامدا ژماره‌يه‌ك پێشمه‌رگه شه‌هيد و بريندار بوون.
نووسينگه‌ى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا و کونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا سەرەخۆشیی قووڵیان ئاراستەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و بنەماڵەی ئەو شەش پێشمەرگە قارەمانە کردووە کە لە هێرشەکەدا شەهید بوون و هیوای چاکبوونەوەیان بۆ برینداران خواستووە.
لە پەیامەکەدا كه كۆپييه‌كيشى ئاراسته‌ى به‌ڕێزان مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكوه‌زيران و قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكوه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان كراوه، هه‌روه‌ها نیگەرانیی قووڵی خۆیان نیشان داوە بەرامبەر بەو هێرشانەی لە چەند هەفتەی ڕابردوودا كراونه‌ته سەر هەرێمی کوردستان.
لە کۆتاییی پەیامەکەدا، هاوسۆزیی خۆیان و وڵاتەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردووەتەوە و جەختیان لە پشتگیریکردنی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە کردووەتەوە.