ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16/10/2019 له سه‌رۆكایه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ولێر، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان سكرتێر و سه‌رۆك و نوێنه‌رانى حیزبه به‌شداره‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان، كۆبووه‌وه.
له ڕوانگه‌ى هه‌ستكردن به هه‌ستیاريى ئه‌م قۆناغه‌ى ناوچه‌كه و عێراق و هه‌رێمى كوردستان پيايدا تێده‌په‌ڕێت و به‌مه‌به‌ستى بیروڕا گۆڕینه‌وه و یه‌كخستنى هه‌ڵوێستى لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، له‌سه‌ر داواى فه‌رميى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه ڕێكخرا.
ته‌وه‌ره‌كانى كۆبوونه‌وه بریتى بوون له هه‌ڵسه‌نگاندنى بارودۆخى ناوخۆیيى هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵ، گرفت و ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه، كاریگه‌رییه‌كانى جموجۆڵى سه‌ربازى له سووریا و لێكه‌وته‌كانى له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و چۆنیه‌تيى مامه‌ڵه‌كردنى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كاندا.
ده‌رباره‌ى دۆخى ناوخۆیيى هه‌رێمى كوردستان، سه‌رجه‌م ئاماده‌بووان كۆك بوون له‌سه‌ر پێويستيى به‌رده‌واميى ئه‌م كۆبوونه‌وانه به شێوه‌یه‌كى ده‌ورى به‌پێى به‌رنامه‌یه‌كى داڕێژراو، بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ش سه‌رۆكایه‌تيى هه‌رێمى كوردستانیان وه‌ك باڵاترین دامه‌زراوه‌ى ده‌ستوورى و یاسایى و نیشتمانيى هه‌رێمى كوردستان و چه‌ترى كۆكه‌ره‌وه‌ى سه‌رجه‌م لایه‌ن و پێكهاته‌كان، به گونجاوترین شوێن دانا كه ئه‌م پرۆسه‌یه به‌رده‌وامى پێ بدات.
ئاماده‌بووان هاوده‌نگ بوون كه ئه‌رك و مافه نیشتمانییه‌كان هى هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستانه و ده‌بێ ئه‌و ئه‌رك و مافانه له‌سه‌ر بنه‌ماى هاونیشتیمانيبوون پیاده بكرێت و هه‌مووان به ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاته‌وه، له‌مه‌دا به‌شدار بن.
ده‌رباره‌ى بارودۆخى سه‌رتاسه‌رى عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق، كۆبوونه‌وه به په‌سه‌ندى زانى كه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان تواناكانیان یه‌ك بخه‌ن و به یه‌ك گوتار له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵ و لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراق گفتوگۆ بكرێت بۆ زامنكردنى مافه‌كانى گه‌لى كوردستان له بابه‌ته‌كانى بودجه و چاره‌سه‌رى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم به‌پێى ده‌ستوور و سه‌رجه‌م مافه‌كانى ديكه‌ى هه‌رێمى كوردستان به ڕێگاى گفتوگۆیه‌كى جددى و دامه‌زراوه‌یى، هه‌روه‌ها كاركردن بۆ پێكهێنانى فیدراسیۆنى فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و یه‌كخستنى هه‌موو تواناكان له سه‌رۆكایه‌تيى كۆمار و حكوومه‌تى فیدراڵى و نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستانى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، به پێویست زانى. كۆبوونه‌وه جه‌ختى له پێويستيى عێراق به سه‌قامگيرى و ڕه‌چاوكردنى دۆخى هه‌ستيارى ناوچه‌كه و داوا ڕه‌واكانى هاووڵاتيان و دووركه‌وتنه‌وه له توندوتيژى و پاراستنى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت كرده‌وه.
ده‌رباره‌ى بارودۆخى سووریا و ئاڵۆزییه سه‌ربازییه‌كانى ناوچه‌كه، كۆبوونه‌وه به بایه‌خه‌وه هه‌ڵوه‌سته‌ى له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كرد و به په‌سه‌ند زانرا سیاسه‌تێكى واقیعیانه بگیرێته به‌ر كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى گه‌ل و خاكى هه‌رێمى كوردستان تيایدا پارێزراو بێت و دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێم و لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌موو توانا سياسى و ديپلۆماسييه‌كانيان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ هه‌رچى زووتر كۆتایيهاتن به شه‌ڕ و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به ڕێگاچاره‌ى ئاشتیانه و گفتوگۆ كه زامنى مافه‌كانى ته‌واوى پێكهاته‌كانى سووريا بێت.
لايه‌نه به‌شداربووه‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه:
- پارتى ديموكراتى كوردستان
- يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان
- بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان
- كۆمه‌ڵى ئيسلاميى كوردستان
- يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان
- هاوپه‌یمانیی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی
- پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانی
- حيزبى سۆشیالست دیموكراتی كوردستان
- حزبی شیووعيی كوردستان
- بزووتنه‌وه‌ی ئاشووری
- به‌ره‌ی توركمانی
- پارتی كرێكاران و ڕه‌نجده‌رانی كوردستان
- پارتی چاكسازیی توركمانی
- ئه‌نجومه‌نی گه‌لی كلدانی سریانی ئاشوورى
- لیستی میلله‌ت
- لیستی ئه‌رمه‌ن