ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌مه 14/6/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌ڕێز ستێفن هيكى، باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه به‌ڕێز جه‌يمس سۆرنتۆن كونسولى گشتيى به‌ريتانيا له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو، دوايين پێشهاته‌كانى بڵابوونه‌وه‌ى ڤايرۆسى كۆرۆنا و هه‌وڵ و ڕێكاره‌كانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ كاريگه‌رييه‌كانى به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا له‌سه‌ر عێراق، هه‌رێمى كوردستان و جيهان و چۆنيه‌تيى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌يان تاوتوێ كران.
ده‌ستبه‌كاربوون و به‌رنامه‌ى كار و هه‌نگاوه‌كانى حكوومه‌تى تازه‌ى فيدراڵى عێراق به سه‌رۆكايه‌تيى به‌ڕێز مسته‌فا كازمى و كێشه و قه‌يران و ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌مى، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵ و هه‌وڵ و ديالۆگى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
هه‌ردوولا هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه و به‌هێزبوونه‌وه‌ى داعشيان خسته به‌ر باس كه ماوه‌يه‌كه جموجووڵه‌كانى له چه‌ندين ناوچه‌ى عێراق په‌ره‌ى سه‌ندووه و هاووڵاتيان و هێزه‌كانى عێراق به ئامانج ده‌گرن، له‌مباره‌يه‌وه داكۆكى له گرنگيى به‌رده‌واميى پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدرالى عێراق كرايه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و خواستى هه‌ردوولا بۆ به‌ره‌وپێشبردنيان، ديالۆگى ستراتيژى عێراق ـ ئه‌مه‌ريكا و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، باس كران.