2019-10-01T10:36:05.000000Z
بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان جەختى لە سەربەخۆییى دەسەڵاتى دادوەرى و سەروەریى یاسا لە هەرێمى کوردستان کردەوە بە شێوەیەک کە جێى متمانەى هاووڵاتیان بێت و هەبوونى میکانێزمێکى هاوکارى و هەماهەنگی لەنێوان دەسەڵاتى دادوەرى لە هەرێمى کوردستان و عێراق بە گرنگ و پێویست زانى، هەروەها هەموو پشتگیرییەکى لە چوارچێوەى یاسادا بۆ دەسەڵاتى دادوەرى لە هەرێمى کوردستان نیشان دا.
ئەمڕۆ سێشەممە 1/10/2019 لە دیدارێکدا لە هەولێر کە بەڕێز وەزیرى داد ئامادەى بوو، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و ئەنجومەنى دادوەرى، سیستەمى دادوەرى و یاساکان و پەیوەندییەکانى ئەو بوارەیان لە هەرێمى کوردستان و عێراق تاوتوێ کرد و ئەنجومەنى دادوەرى داکۆکییان لە ڕۆڵى سەرۆکى هەرێمى کوردستان وەک پارێزەرى یاسا کردەوە.