2022-02-17T08:18:37.000000Z
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوايیی سیاسەتوان و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی ئەڵمانیا و دۆستی دێرینی گەلی کوردستان، زیگی مارچم پێگەیشت.
پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و هاوڕێ و دۆستانی دەکەم و هاوسۆز و هاوبهشی خەمیانم.
لە خوای مەزن داواکارم گیانی بخاتە بەر بەزەیی و میهرەبانیی خۆی و دڵنهوایی و ئارامی بە کەسوکاری ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٢/٢/١٧