بەڕێز محەمەدی حاجی مەحموود
سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
يادى چل و شه‌ش ساڵه‌ى دامه‌زراندنى پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، بە گەرمی لە بەڕێزتان و سەرکردایەتی و ئەندامان و لایەنگران و جه‌ماوه‌رى پارتە تێكۆشه‌ره‌كه‌تان پيرۆز ده‌كه‌ين، هیوای سەرکەوتنان بۆ ده‌خوازين.
له‌م ياده‌دا بە ڕێزەوە لە خه‌بات و قوربانییەکانتان دهڕوانين و ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێزتان و پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان له‌پێناو ته‌بایی و پێكهوهيى و يه‌كڕيزيى نێوان هێز و لایه‌نه سياسييه‌كانى کوردستاندا به‌رز ههڵدهسهنگێنين.
هیوادارين خزمەتكردنى بەرژەوەندی و ئامانجە باڵاکان و به‌ديهێنانى داهاتوويهكى باشتر بۆ هه‌رێمى كوردستان، كۆكهرهوهى هه‌موو لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كان بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2022/8/8