ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2023/12/16 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ خاتوو ڤيان سلێمان سكرتێرى يه‌كێتيى ئافره‌تانى كوردستان و ئه‌ندامى كۆميته‌ى ناوه‌نديى پارتى ديموكراتى كوردستان، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو‌ى خۆشكيان، سه‌ره‌خۆشى له خۆى و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يان كرد و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵياندا ده‌ربڕى.
به‌ڕێزيان هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت. لاى خۆيه‌وه خاتوو ڤيان سلێمان، سوپاس و پێزانينى خۆى و خانه‌واده‌كه‌يانى بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شيى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا دووپات كرده‌وه.