ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2022/5/15 شاندێكى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكايه‌تيى به‌ڕێز فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تى و ژماره‌يه‌ك له ڕاوێژكاران و به‌رپرسان، بۆ به‌شدارى له پرسه‌ى خوالێخۆشبوو شێخ خه‌ليفه بن زايد ئال نه‌هيان، سه‌رۆكى كۆچكردووى ئيمارات، سه‌ردانى كونسولخانه‌ى گشتيى ئيماراتيان له هه‌ولێر كرد.
شانده‌كه پرسه و سه‌ره‌خۆشيى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانيان به خانه‌واده و سه‌ركردايه‌تى و گه‌ل و حكوومه‌تى ئيمارات گه‌ياند و هاوخه‌مى و هاوسۆزييان له‌گه‌ڵياندا ده‌ربڕى، پاشان له تۆماری پرسه‌دا، پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان تۆمار کرا.
لاى خۆيانه‌وه به‌ڕێز كونسولى گشتى و به‌رپرسان له كونسولخانه، سوپاس و پێزانينان پێشكه‌ش به سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ هاوخه‌مى و به‌شدارييان له پرسه‌كه‌دا و به‌شداریی فراوانی فه‌رمی و میللی هه‌رێمی کوردستانیان له پرسه‌ی خوالێخۆشبوو سه‌رۆکی کۆچکردووی ئیماراتدا به‌رز نرخاند.