
2022-05-31T20:32:38.000000Z
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2022/5/31 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مامۆستا عه‌لى باپير، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵى دادگهريى كوردستان، له يادى بيست و يه‌ك ساڵه‌ى ڕاگه‌ياندنى كۆمه‌ڵدا، پيرۆزبايى له به‌ڕێزيان و سه‌ركردايه‌تى و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رى كۆمه‌ڵى دادگهريى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز مامۆستا عه‌لى باپير، سوپاس و پێزانينى خۆيان و كۆمه‌ڵى دادگهريى كوردستانى بۆ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و په‌يوه‌ندى و پيرۆزباييان ده‌ربڕى.