
به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/5/25، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز مارك برايسۆن باڵيۆزى به‌ريتانيا له عيراق و شاندێكى سياسى و سه‌ربازيى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سياسيى عيراق، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، شه‌ڕى دژى تيرۆر و جموجۆڵه‌كانى داعش به‌تايبه‌تى له ناوچه‌كانى ماده‌ى سه‌د و چل، گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و كاريگه‌رييه‌كانى له‌سه‌ر عيراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هه‌بوونى تێڕوانين و لێكگهيشتنى هاوبه‌شى لايه‌نه عيراقييه‌كان بۆ چاره‌سه‌رى كرده‌وه و هاوڕا بوون له‌وه‌ى ئه‌گه‌ر بڕيار و ئيراده‌ى سياسى هه‌بێت، ده‌رفه‌ت هه‌يه لايه‌نه‌كان بگه‌نه چاره‌سه‌رێكى كۆكه‌ره‌وه كه چه‌قبه‌ستوويى و بنبه‌ستى سياسى تێپه‌ڕێنێت.
هه‌ردوولا نيگه‌رانييان له دۆخى شه‌نگال و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه ده‌ربڕى كه بوونه هۆى دووباره ئاوارهبوونهوهى خه‌ڵكى ئێزدى و جه‌ختيان له گرنگيى پێكه‌وه‌كاركردنى حكوومه‌تى فيدرالى عيراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئارامى بۆ ناوچه‌كه كرده‌وه.
سه‌ردانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ سلێمانى و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه‌كان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر و چه‌ند پرسێكى جێی بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
