Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ستايشى ڕۆڵى سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ريى عێراق ده‌كات

2024-05-14T16:04:16.000000Z
په‌یوه‌ندیی ناوخۆیی هه‌واڵ

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2024/5/14 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز فايه‌ق زێدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ريى عێراق، ستايشى هه‌وڵه‌كان و ڕۆڵى به‌ڕێزى له‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵاتدا كرد.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ سه‌ردانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ تاران و ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ سه‌ركردايه‌تى و به‌رپرسانى باڵاى كۆمارى ئيسلاميى ئێران كرا، هه‌روه‌ها په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى نێوانيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، تاوتوێ كرد.‌