Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

لێدوانێك له‌ وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

2024-12-10T20:30:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی

له‌ لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكايه‌تى، به‌ڕێز دلشاد شهاب، وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ڕايگه‌ياند:

چه‌ند پێگه‌يه‌كى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان ده‌نگۆيه‌كيان ده‌رباره‌ى ته‌ندروستيى به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌. لێره‌وه‌ ڕايده‌گه‌يه‌نين كه‌ ئه‌و ده‌نگۆيانه‌ له‌ هه‌موو ڕاستييه‌كه‌وه‌ دوورن و سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌ شێوه‌يه‌كى ئاسايى ئه‌ركه‌كانى جێبه‌جێ ده‌كات.

دلشاد شهاب
وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان
2024/12/10