بە توندی و بەوپەڕی نیگەرانییەوە ئیدانەی ئەو هێرشە درۆنیەی سهر كێڵگهى گازى كۆرمۆری سنوورى قهزاى چهمچهماڵ لە پارێزگای سلێمانی دەکەم، کە بەداخەوە شەهید و برینداربوونی چەند کارمەندێکی کۆمپانیاکەی لێکەوتەوە.
بۆ هەموو لایەکمان ڕوونە کە ئامانج لەم کردەوە پڕ لە شەرمەزاری و ترسنۆکانە، تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری و لاوازکردنی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستانە، لێرەدا بە ئەرکی سەرشانی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکوومەتی هەرێم و عێراقی فیدراڵی دەزانم کە شکۆ و سەروەریی خاک و نیشتمان بپارێزن و ڕێگر بن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە هێرش و کردەوە تێکدەرانە.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم بۆ خانەوادە و کەسوکاری شەهیدەکان ڕادەگەیەنم و داواکارم لە یەزدان دڵنەوایی و ئارامییان پێ ببەخشێت، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ٢٠٢٤/٤/٢٧