٣٤ ساڵ بەرلە ئەمڕۆ ئەنفالکردنی خەڵکی سڤیل و بێتاوانی بادینان لە دوا قۆناغی پرۆسەی ئەنفالکردنی گهلی کوردستان لەسەر دەستی ڕژێمی بەعسی فاشیزم، ئهنجامدرا. لەم یادەدا سەری ڕێز و وەفا بۆ قوربانیان و ئەنفالکراوانی بادینان و گشت شەهیدان دادەنەوێنم.
بە درێژایی مێژوو گهلی کوردستان لە ناوچەکەدا کەوتۆتە بەر لێشاوی ڕق و ستەمی نەمان و ڕاگواستن و سەختییەکانی ژیان لە ئاوارەیی و دەربەدەری، بۆیە بە گرنگی دەزانم ئەم یادانە تەنها بۆ بەبیرهێنانەوەی ئازار و مەینەتییەکان نەبێت، بەڵکو بەرپرسیارانە لە چوارچێوەی دەستوور و یاسا نێودەوڵەتییەکاندا هەنگاو بنرێ و فشارەکان لە لایەن حکوومەتی عیراقی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر بکرێن بۆ سەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، لەپێناو بە جینۆساید ناساندنی ئەنفال و دووبارەنهبوونەوەی ئەنفالێکی تر.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٢/٨/٢٥