بەڕێز کاک مەسعوود بارزانی
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
بە بۆنەی حەفتا و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانهوه، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی بەڕێزتان و تەواوی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و کادیر و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەم، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لە خەباتی سیاسی و کاری پێکەوەیی لەگەڵ گشت لایەنە سیاسییەکان لەپێناو پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری و فەراهەمکردنی خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان.
گرنگە لە ئێستادا کۆی لایەنە سیاسییەکان، لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیاريهتی لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاکان و حوکمدارییەکی تەندروست کە لە ئاست داواکاری و پاراستنی گشت پێکهاتەکاندا بێت، مێزی گفتوگۆ بکەن بە چارەسەری هەموو ئەو ئاڵنگارییانەی کە پرۆسەی سیاسی لە ناوچەکەدا پەکخستووە، لە جێگای ڕق و کینە و سەنگەر لەیەکگرتن هەموومان بەیەکەوە ڕووبەڕووی ئەو تەحەدییانە بینەوە کە هەڕەشەن بۆ سەر خاک و سەروەری و دامەزراوەکانی دەوڵەت.
هیواخوازم ئەم یادانە بکەین بە هەنگاوێک بۆ ڕێکخستنەوەی نێو ماڵی کورد و یەکخستنەوەی هزری نەتەوەییمان لەپێناو چەسپاندنی مافە دەستوورییەکان و پاراستنی قەوارە و سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٢/٨/١٦