Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

په‌یامی جێگری سەرۆکی هه‌رێمی كوردستان بۆ یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)

2022-10-08T07:44:46.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

بە بۆنەی یادی لە دایکبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی و مەزنی موسڵمانان پێغەمبەرمان محمد (دروودی خوای لەسەر بێت)، پیرۆباییەکی گەرم لە گشت موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان بە گشتیی دەکەم.

پەیامی پێغەمبەرمان پەیامی ئاشتی و ڕاستی و پاکی بوو لە ئاست گەشەی مرۆڤایەتی و مانەوە لەپێناو خۆشەویستی و هێنانەکایەی دادپەروەریدا، هیواخوازم ئێمەش ئەم یادە بکەین بە سەرمەشقی ژیانێکی مرۆڤدۆستانە و هەوێنی یەکترقبووڵکردن لەپێناو ژیانێکی پڕ لە تەبایی و پێکەوەیی لە نێوان گشت پێکهاتە نەتەوەیی و ئایین و ئایینزاکاندا.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان

٢٠٢٢/١٠/٨