بەڕێز کاک محەمەدی حاجی محموود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان.
لە یادی چل و شەشەمین ساڵەی دامەزراندنی پارتەکەتان، پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان, پیرۆزباییەکی گەرم لە بەڕێزتان و تەواوی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لایەنگرانی پارتە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم، خەبات و تێکۆشانتان لە ڕێگەی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستاندا بەرز دەنرخێنم.
پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە سەرەتای دروستبوون و خەباتی شۆڕشگێڕیدا، ڕۆڵێکی کاریگەر و مێژوویەکی جوان و پڕ لە سەروەری هەبووە، قوربانی بە خوێنی سەدان ڕۆڵەی شەهید داوە بۆ گەیشتن بە ماف و داوا ڕەواکانی گەلەکەمان و پاراستنی دەستکەوتەکان، هیواخوازم لە خەباتی سیاسی و کاری پێکەوەیی لەگەڵ گشت لایەنە سیاسییەکان بەردەوام بن لەپێناو بەدیهێنانی ئاشتی و ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی کوردستان.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٢/٨/٨