Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

پەیامی جێگری سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە

2023-03-22T18:18:16.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان بە گشتیی دەکەم. ‌

مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، مانگی ئاشتبوونەوە و پاککردنەوەی ڕۆح و دڵ و دەروونی مرۆڤەکانە، هیوادارم ئەو گیانی تەبایی و لێبوردەییەی کە لە نێوان گشت پێکهاتە ئاینی و نەتەوە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئاشتی و ئاوەدانیی زیاتر لە پێناو بەرەو پێشچوونی سەقامگیری و ئارامی بۆ ناوچەکەمان.

لە یەزدان داواکارم نوێژ و ڕۆژوو و تاعەتی هەموو لایەکمان قبوڵ بکات و ئەم مانگە پیرۆزەمان بۆ بکات بە مایەی خێر و خۆشی.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ٢٠٢٣/٣/٢٢