لە ساڵڕۆژی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێدا بە ڕێز و شکۆوە یادی ٤٩ ساڵەی ئەم کارەساتە جەرگبڕە دەکەینەوە، سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدان و قوربانییانی ئەم تاوانە دژ بە مرۆڤایەتییەی دەستی ڕژێمی بەعسی لەناوچوو و گشت شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریخوازی کوردستان دادەنەوێنم، سڵاو لە خانەوادە و کەسوکارە سهربەرزەکانیان. بە درێژایيی مێژوو، شاری قەڵادزێ کێوێک بووە بۆ درێژەدان بە خەباتی شۆڕشگێری و هەمیشە قوربانی داوە بۆ ئازادیی کوردستان، چەندین جار لەسەر دەستی ڕژێمە ستەمکارەکان ڕووبەڕووی زوڵم و ستەمی زۆر بۆتەوە و بۆتە ئامانجی بۆردومان و هێرشە بێبەزەییەکانیان، دیارترینیان بۆردومانکردنی ئەو شارە بووە لە ١٩٧٤/٤/٢٤ بە چەکی قەدەغەکراو لەلایەن ڕژێمی بەعسی دیکتاتۆرەوە کە بووە هۆی شەهید و برینداربوونی سەدان کەس لە خەڵکی سڤیل و قوتابیانی زانکۆی سلێمانی کە ئەو کاتە لە شاری قەڵادزێ بوو، هەروەها لە بەرواری ١٩٨٢/٤/٢٤ جارێکی تر لە ئەنجامی ڕاپەڕینی خوێندکاران و جەمارەری شارەکە دژی زوڵم و ستەمی ڕژێمی بەعس، قوربانی داوە. پێویستە لەڕووی ئاوەدانکردنەوە و خزمەتکردنی هاووڵاتیان، زیاتر گرنگی به شارهكه بدرێت، چونکە هەمیشە قوربانی دەستی تاوانەکانی ڕژێمی بەعس بوونە، ئومێدەوارم قەرەبووکردنەوەی ئەم شارە لە ڕووی خزمەتگوزاری و بنیادنانهوە لە ئاست داواکارییەکانی خەڵکەکەیدا بێت.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ٢٠٢٣/٤/٢٤پەیامی جێگری سەرۆک لە ساڵڕۆژی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێدا
2023-04-24T13:01:26.000000Z