بە بۆنەی بیست و سێیەمین ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانهوه، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی بەڕێز عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری و ئەندامانی سەرکردایەتی و گشت کادیر و لایەنگرانی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەکەم، بە هیوام ئەم یادەیان ببێت بە وێستگەی بەرەوپێشچوون و سەرکەوتنی زیاتریان لە کاروبارەکانی ڕێکخراوەیی و حزبیدا.
کۆمەڵی دادگەری کوردستان بە درێژایيی بیست و سێ ساڵی ڕابردوو، هەمیشە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە پاراستنی دەستکەوتەکان و هاوسەنگيی دۆخی سیاسی لە ناوچەکەدا، لەم بارودۆخەی ئێستاشدا گرنگە گشت لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە ژێر دروشمی یەکڕیزی و پێکەوەیی هەنگاوی ئەرێنی بنێن بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستووری و یاساییەکان، لەپێناو پاراستنی دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستاندا.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٤/٥/٣١