بەبۆنەی یادی ڕۆژی شەهیدانی ئاشوورییهوه، سەری ڕێز و وەفا بۆ گشت شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکەی سێمێل دادەنەوێنم کە بە شێوەیەکی دڕندانە و دوور لە هەستی مرۆڤایەتیی لەساڵی ١٩٣٣ لەژێر دەسەڵاتی ڕژێمی دیکتاتۆری ئەوکاتى عێراق، شەهید کران.
مێژووی حوکمڕانیی عێراق ئەوە دەسەلمێنێ کە هیچ کاتێک گیانی نەتەوەی کورد و پێکهاتە جیاوازەکانی عێراق پارێزراو نەبووە، هەمیشە لە ژێر هەڕەشەی کۆمەڵکوژی و سڕینەوەی شوناسی نەتەوەیی و ئاینیدا بووە، هەموو ئەو زوڵم و ستەمانەی کە بە درێژاییی مێژوو لە ناوچەکە ڕوویانداوە، وایان کرد کە هەرێمی کوردستان ببێتە وێنەیەکی جوان لە ڕووی ژیانی پێکەوەیی و پاراستنی گیانی هەموو پێکهاتەکان بەبێ جیاوازیی نێوان ئایین و ئاینزاکان.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٢/٨/٧