Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

پەیامی جێگری سەرۆک بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزه‌وه‌

2024-03-10T17:03:59.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانه‌وه‌، پیرۆزبایيیەکی گەرم ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان بەگشتی دەکەم. ئومێدەوارم لەم مانگە پیرۆزەدا دەرگای خێر و خۆشی بەڕووی هەموواندا بکرێتەوە. ‌

مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، مانگی ئاشتبوونەوە و پاککردنەوەی ڕۆح و دڵ و دەروونی مرۆڤەکانە، دەخوازم ئەو گیانی برایەتی و لێبوردەییەی کە لەنێوان گشت پێکهاتە ئایینی و نەتەوە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە، ببێتە مایەی خۆشی و ئاشتی و ئاوەدانيی زیاتر بۆ ناوچەکەمان.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ٢٠٢٤/٣/١٠