Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

پەیامی جێگری سەرۆک بە بۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران (قەوڵتاس)

2024-01-25T19:21:23.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

بە بۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران (قەوڵتاس)، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی خوشک و برایانی کاکەیی و گشت یارسانەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، هیوادارم جەژنێکی ئارام و خۆش بەسەر ببەن و ببێتە مایەی دڵخۆشی و دڵنەوایی دڵەکانیان و قبووڵبوونی نزا و ڕۆژووەکانیان.

خوشک و برا کاکەییەکانمان پێکهاتەیەکی گرنگ و ڕەسەنی گەلی کوردستانن، هەمیشە هاوبەشێکی کارا بوونە لە بەرەوپيشچوونەکان و پاراستنی سەقامگیریی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و ژیانی پێکەوەیی و یەکترقبووڵکردن لە هەرێمەکەمان.

دووبارە جەژنتان پیرۆز، هەمیشە لە خۆشی و کامەرانیدا بن.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ٢٠٢٤/١/٢٥