Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

پەیامی جێگری سەرۆک بە بۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدییانه‌وه‌

2023-04-19T07:22:58.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدییەکان (چارشەمبا سۆر)، گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی ئێزیدی لە کوردستان و عێراق و جیهان بە گشتیی دەکەم، هیواخوازم لە کەشێکی ئارام و به‌ دڵخۆشی ئەم جەژنە بەسەر ببەن و ببێتە ساڵێکی پڕ خێر و خۆشی بۆ هەمووان.

لە ساڵانی ڕابردوودا، خوشک و برایانی ئێزیدی ڕووبەڕووی هەموو ئەو زوڵم و مەترسییانە بوونەوە کە هەڕەشە بوون لە سەر بوون و زمان و شووناسیان، بە تایبەت له‌ ده‌ستی تیرۆرستانی داعش ئازارێکی زۆریان چەشت و کەوتنە بەر لێشاوی لەناوبردن و چەوساندنەوە و ئاوارەبوون.

خوشک و برایانی ئێزیدی مێژوویەکی پاك و بێگه‌ردیان لە پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە ناوچەکەدا هه‌یه‌، ئومێدەوارم ئەو کلتووری پێکەوەژیانەی کە سیمایەکی جوانی بەخشیوە بە هەرێمەکەمان، گرنگی زیاتری پێبدرێت.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان

٢٠٢٣/٤/١٩