Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

پەیامی جێگری سەرۆک بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدییانەوە

2024-04-16T18:01:44.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدییانه‌وه‌، گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی ئێزیدی لە کوردستان و عێراق و جیهان بە گشتی دەکەم، هیواخوازم لە کەشێکی ئارام و دڵخۆشدا ئەم جەژنە بەسەر ببەن و ببێتە ساڵێکی پڕ خێر و خۆشی بۆ هەمووان.

خوشک و برایانی ئێزیدی مێژوویەکی پڕ بایەخیان هەیە لە ژیانی پێکەوەییی ئایینی و نەتەوەییەوە لە ناوچەکەدا، ئومێدەوارم ئەو کلتووری پێکەوەژیانەی کە سیمایەکی جوانی بەخشیوە بە هەرێمەکەمان گرنگی زیاتری پێبدرێت.

سەری ساڵی نوێتان پیرۆز بێت، هەمیشە دڵخۆش و کامەران بن لە ژیاندا.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ٢٠٢٤/٤/١٦