تیرۆریستان هەمیشە ئامانجیان تێکدانی ئاسایش و ناسەقامگیریی هەرێمی کوردستان بووە، لە هەر شوێنێک درکیان بە بۆشاییی ئەمنی کردبێت، پەلاماری ئەو شوێنەیان داوە و دڵەڕاوکێیان بۆ خەڵکی ناوچەکە جێهێشتووە، لە شەوی ٢ی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١ لە سنووری ناوچەی مەخموور و قەرەچووغ هێرشیان کردە سەر گوندی خدرجیجە، کە تیایدا دە پێشمەرگە و سێ هاونیشتیمانیی برای یەک خێزان شەهید بوون.
دوای کۆکردنەوەی زانیاری لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانهوه لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لەنێوان هێزەکانی هاوپەیمانان و پێشمەرگە و سوپای عیراقدا، توانرا ئامانجەکە دهستنیشان بكهن و تۆڵەی خوێنی ئاڵی ئەو شەهیدانە بکەنەوە کە لە گوندی خدرجیجە و لە سەنگەری ڕووبەڕووبوونەوە لە دژی تیرۆریستان خۆێنیان کردە قوربانیی خاکی پیرۆزی کوردستان.
بە بۆنەی ئەم تۆڵە سەندنەوەیە و ئاسوودەبوونی گیانی شەهیدان و کەسوکاری قوربانییەکان، پڕ به دڵ پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنە لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم و هێزەکانی هاوپەیمانان و سوپای عیراق دەکەم کە هەمیشە پارێزەری نیشتیمان و سەر و ماڵی گەل بوونە بە بێ جیاوازی، هیوام سەرکەوتنتانە لەپێناو نیشتیمانێکی ئارامدا.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
15/7/2022