به‌ڕێز د. ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆكی مینبه‌ری عێراقی پیرۆزبایی له به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.
به‌ڕێز عه‌لاوى و شاندێكى ياوه‌رى كه له ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی مینبه‌ری عێراقی پێكهاتبوو، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19/6/2019 له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ته‌واوى پشتگيريى خۆى و مينبه‌رى عێراقیى بۆ به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى و بهڕێزشيان سوپاسى سه‌ردان و پيرۆزباييى به‌ڕێز عه‌لاوى و شاندى ياوه‌رى كرد.
له دیداره‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا تاوتوێ كران و به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا له ڕێگه‌ی گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، كرده‌وه.