ئەمڕۆ، دووشەمە، 5/9/2022، لە هەولێر، بەڕێز مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئیرڤن هیکس جوونیەر کونسوڵی گشتیی ئەمهریکا لە هەرێمی کوردستان و وەفدێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا بهڕێز جێگری سەرۆک، وێڕای پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی کونسوڵی نوێی ئەمهریکا هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست، دواتر هەردوولا بە وردی گفتوگۆ و بیروڕایان سەبارەت بە ڕەوشی چەقبەستووی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناکۆکی و ئاڵەنگارییەکان لەبەردەم پرسی پێکهێنانی حکوومەت ئاڵوگۆڕ کرد.
بهڕێز جێگری سەرۆک و کونسوڵی ئەمهریکا لەم دۆخە ئاڵۆزەدا، یەکڕیزیی هێزە کوردستانییەکان و داڕشتنەوەی گوتاری کوردستانی بە دیدێکی نیشتیمانییەوە بەگرنگ لە قەڵەم دا، جێبەجێکردنی دەستووری عێراقیشیان وەک زامنی چارەسەری کێشەکان ناوزەد کرد.
لە درێژەی دیدارەکەدا، جەخت لە خێراترکردنی هەنگاوەکانی چاکسازی و یەکگرتنەوەی پێشمەرگە کرا.
لە کۆتاییدا، بهڕێز جێگری سەرۆک ستایشی پشتیوانی و هاوکارییەکانی ئەمهریکای کرد لە ماوەی ڕابردوودا و هەردولا جەختیان لە پەرەپێدانی قووڵتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمهریکا کردەوە.