به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یيی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامى و سه‌قامگیری بۆ عێراق ده‌ربڕى و جه‌ختى له پێويستيى له‌به‌رچاوگرتنى داوا ڕه‌واكانى خۆپیشانده‌ران كرده‌وه.
له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ خاتوو جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتيی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق كه نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13/1/2020 له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ردوولا دوا پێشهات و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق و ناوچه‌كه، خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق و داواكارییه‌كانیان، مه‌رترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانی و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستانيان له‌مباره‌یه‌وه، خسته به‌ر باس.
تاوتوێكردنی دۆخی ئێستای ناوچه‌كه به‌گشتی و پلانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هاوكاریكردنی عێراق له‌م قۆناغه‌دا، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به ڕێگه‌ی گفتوگۆ و دیالۆگ و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به دۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.