
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا به‌ڕێز مه‌ولوود چاوشئۆغلو جه‌ختيان له په‌ره‌پێدانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و توركيا و گرنگيى پێكه‌وه كاركردن بۆ هێوركردنه‌وه‌ى دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه و گێڕانه‌وه‌ى ئارامى و سه‌قامگيرى كرده‌وه.
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21/1/2020 له په‌راوێزى به‌شداريكردنيدا له ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى په‌نجاهه‌مين خولى كۆڕبه‌ندى ئابووريى جيهانى له داڤۆس، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كورستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مه‌ولوود چاوشئۆغلو وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركيا، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و ئه‌گه‌رى به‌هێزبوونه‌وه‌ى له ناوچه‌كه، چۆنيه‌تيى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى و ڕۆڵى هێزى هاوپه‌يمانان له‌مباره‌يه‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى مايه‌ى بايه‌خى هه‌ردوولا، تاوتوێ كران و بيروڕايان له‌باره‌يه‌وه گۆڕيه‌وه.