به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له ناتوندوتیژی و یاساپارێزی و مامه‌ڵه‌ی مه‌ده‌نیانه له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌رانی عێراق کرده‌وه و هه‌موو هاوکارییه‌کی هه‌رێمی کوردستانی بۆ ئارامی و سه‌قامگیریی عێراق و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان، ده‌ربڕی.
له دیدارێكیدا پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15/12/2019 له هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڤێنست گیۆم به‌رپرسی نووسینگه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌کی ده‌رباره‌ی دۆخی هه‌رێمی كوردستان و گفتوگۆی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ پێکهێنانی هاوپه‌یمانیی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان له به‌غدا و گفتوگۆی هه‌ولێر - به‌غدا، خسته ڕوو.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز به‌رپرسی نووسینگه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا سوپاسی ئاسانكاری و هاوكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ كاره‌كانی کرد و بایه‌خدانی هه‌رێمی كوردستانی به دۆخی ئاواره و په‌نابه‌ران به‌تایبه‌ت ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له ئه‌نجامی گرژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سووریاوه ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه، به‌رز نرخاند، هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و هه‌رێمی كوردستانیشی له هاوكاریكردنی په‌نابه‌ران دووپات كرده‌وه.
هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕووداوه‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی و خۆپیشاندانه‌كانی عێراق به‌تایبه‌تی، هه‌روه‌ها دۆخی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و ده‌شتی نه‌ینه‌وا، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.