سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18/10/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له به‌ڕێز بیرەندەر سینگ یاداڤ باڵیۆزی هندستان له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كانی هندستان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، دۆخی عێراق به‌گشتی، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان، په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانی و دۆخی ڕه‌وه‌ندی هندی له هه‌رێمی كوردستان خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییەکان و فراوانكردنی قه‌بارەی بازرگانیی هندستان لەگەڵ عێراق و هەرێمى کوردستان كرده‌وه و له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه كه كه‌رتی تایبه‌تی هندی ده‌توانێت وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاری له هه‌رێمی كوردستان بكات و هه‌موو ئاسانكاری و پشتگیرییه‌كیان ده‌بێت.
هەروەها باسیان له كولتووری پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی له هندستان و هه‌رێمی كوردستان كرد و له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز باڵیۆزی هندستان پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی ئه‌زموونی پێكه‌وەژیانی پێكهاته و نه‌ته‌وه جیاكانی وڵاته‌كه‌ی خسته ڕوو و ستایشی ئه‌و كولتووره‌ی له هه‌رێمی كوردستان كرد، سەرۆک نێچیرڤان بارزانییش بڕواى هەرێمى کوردستانى بە ڕەتکردنەوەى توندوتیژى و پەیڕەوکردنى گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان کردەوە.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بەڕێز سەرۆکى هەرێمى کوردستان پیرۆزبایى لە دەستبەکاربوونى بەڕێز سوبهاش چاندرا کەین کونسولى گشتیى هندستان لە هەرێمى کوردستان کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست، هەروەها جه‌خت له پته‌وكردنی هاریكاری و هاوبه‌شیی نێوان هه‌ردوولا كرایەوە به‌تایبه‌تیش له بواری خوێندنی زانكۆیی و بورسی خوێندن له پسپۆڕی و تایبه‌تمه‌ندیی جیادا بۆ قوتابیانی هه‌رێمی كوردستان له زانكۆكانی هندستان.
تاوتوێكردنی دۆخی ڕه‌وه‌ند و ده‌ستی كاری هندی له هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه تیایدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی ستایشی ڕۆڵ و كارامه‌یی كرێكارانی هندی له هه‌رێمی كوردستان كرد.