
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عه‌ره‌بستانى سعووديه دۆخى عێراق و خۆپيشاندانه‌كانى به‌غدا و پارێزگاكانى ديكه‌ى وڵات و داواكارييه‌كانيان و داهاتووى پرۆسه‌ى سياسى له عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن و جه‌خت له هه‌وڵى هێوردكردنهوهى گرژييه‌كان و ڕێگرى له پهرهنهسهندنى ئاڵۆزييهكان ده‌كه‌نه‌وه.
له به‌رده‌واميى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له داڤۆس، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22/1/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مير فه‌يسه‌ڵ بن فه‌رحان ئال سعوود وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى شانشينى عه‌ره‌بستانى سعووديه، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى عه‌ره‌بستانى سعووديه له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر، ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى تيرۆر و گرنگيى هه‌وڵه‌كانى بۆ ئارامكردنه‌وه‌ى گرژييه‌كان له ناوچه‌كه، ڕه‌وشى پێكهاته‌كان له عێراق، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان و يارمه‌تى و هاوكارييه مرۆييه‌كانى مانگی سوورى سعوودى بۆ ئه‌وان خرانه به‌ر باس و بيروڕايان له‌باره‌يه‌وه ئاڵوگۆڕ كرا.