![](https://presidency.gov.krd/uploads/files/1739196087320.jpeg)
ئەمڕۆ دووشەممە 2025/2/10 بە نوێنەرایەتیی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمی (46)ەمین ساڵیادی شۆڕشی ئیسلامیی ئێراندا، بەشداریی کرد.
لە ڕێوڕەسمەکەدا کە لەلایەن کونسوڵخانەی گشتیی ئێرانەوە لە هەولێر ڕێکخرا بوو، بەڕێز سەرۆکی دیوان، پیرۆزباییی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بە بهڕێز فهرامهرز ئهسهدى، كونسوڵى گشتیی كۆمارى ئيسلامیی ئێران له ههولێر و ستافی کونسوڵخانە گەیاند و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکانیاندا، بۆ خواستن.
لای خۆیەوە بەڕێز ئەسەدی، پێزانین و خۆشحاڵیی خۆی بە بەشداریی نوێنەری سەرۆک لە یادەکەیاندا نیشان دا و جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا، کردەوە.