
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/5/11 لە هەولێر، بەڕێز فەلاح مستەفا، یاریدەدەری سەرۆکی ههرێمی کوردستان بۆ کاروباری دەرەوە، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی یادی هەشتا ساڵەی کۆتاییهاتنی جەنگی دووەمی جیهانیدا کرد کە کونسوڵخانەی گشتیی ڕووسیای فیدراڵ لە هەرێمی کوردستان ڕێکیخستبوو و له ڕووسیا به ڕۆژی (سەرکەوتنی مەزنی نیشتمانی) دهناسرێت.
لە ڕێوڕەسمەکەدا کە ژمارەیەک لە دیپلۆماتکار و نوێنهری وڵاتان و بەرپرسانی ئیداری و کەسایەتیی سیاسی و میوانانی ناوخۆ ئامادەی بوون، بەڕێز فەلاح مستەفا بە نوێنەرایەتیی سهرۆک نێچیرڤان بارزانی، پیرۆزباییی یادەکەی لە بەڕێز ماکسیم ڕۆبین، کونسوڵی گشتیی ڕووسیای فیدراڵ لە هەرێمی کوردستان و ستافی کونسوڵخانە و سهرکردایهتی و گهلی ڕووسیا کرد و هیوای ئاشتی و سەقامگیریی بۆ هەمووان خواست.
لای خۆیەوە بەڕێز ماکسیم ڕۆبین، کونسوڵی گشتیی ڕووسیای فیدراڵ لە هەرێمی کوردستان، سوپاسی بەشداریی ئامادەبووانی لە یادەکەیاندا کرد و جەختی لە گرنگیی پەیوەندیی نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان کردەوە.


