Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

پەیامێک لە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە

2025-04-21T12:23:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

لە ناخەوە نیگەران و خەفەتبار بووین بۆ کۆچی دوایی قەداسەتی پاپای ڤاتیکان، پاپا فرانسیس.

ژیان و کەسایەتیی پاپا فرانسیس، سادەیی و نزیکبوونی بوو لە خەڵک، لە هەمان کاتدا کەسایەتییەکی کاریگەر بوو لەسەر ئاستی جیهاندا، هەمیشە ڕێزی لە گەلانی جیهان دەگرت، مرۆڤدۆست و ئاشتیخواز و دژە جەنگ بوو، هەروەها بە داکۆکیکار و چارەسەری ئاشتیانەی کێشەی نێوان نەتەوە و ئایین و بۆچوونە جیاوازەکان دەناسرا.

بۆ ئەم بۆنە دڵتەزێن و کۆستە گەورەیە، هاوخەمی و هاوسۆزیی خۆمان لەگەڵ خوشک و برا مەسیحییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان بە گشتی دەردەبڕین.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2025/4/21