
بەڕێز کاک مەسعوود بارزانی
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
لە یادی ٧٩ـەمین ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، پیرۆزباییيەکی گەرم ئاراستەی بەڕێزتان و تەواوی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و کادیر و لایەنگرانی حزبەکەتان دەکەم، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
لەم یادەدا ڕۆڵی پارتەکەتان، پارتی دیموکراتی کوردستان لە مێژووی خەباتی سیاسی و شۆڕشگێڕیدا بەرز دەنرخێنم، ئومێدەوارم لە قۆناغی ئێستای حوکمڕانیدا، کار بۆ بەلاوەنانی ئەو لێکترازان و پەرتەوازەیییەی نێو ماڵی کورد و ئاشتەواییی نێوان کۆی لایەنە سیاسییەکان بکرێت، لە هەمان کاتدا، لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵنگارییانەی کە هەڕەشەن بۆ سەر خاک و دامەزراوەکانمان، خەمخۆرانە لە پرسی یەکڕیزی و یەکگرتوویی بڕوانین.
هیوادارم لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە گشتی و باڵاکانی نیشتماندا، کار بکرێت بۆ چەسپاندنی مافە دەستوورییەکان و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2025/8/16